ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته پاش نوێژی هه‌ینی ڕژانه سه‌ر شه‌قام به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد، ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی بێده‌نگیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له خۆپێشاندانی خه‌ڵكی به‌لووچ، مزگه‌وتی مه‌كی له شاری زاهیدانیان گه‌مارۆ دا و هێزێكی زۆر به كه‌ره‌سته‌ی نیزامیه‌وه له شه‌قامه‌كانی ده‌ورووبه‌ر جێگیر كرا. وێڕای ئه‌و كه‌ش و هه‌وا ئه‌منیه‌تیه، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی به‌لووچ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێپێوانی بێده‌نگی خۆیان به‌ڕێوه برد و به‌و شێوه‌یه دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فاشیستی ئیسلامی نیشاندا.