ڕۆژی هه‌ینی ٢ی مانگی به‌فرانبار، خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ به‌پێ ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته، پاش نوێژی هه‌ینی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزێكی زۆری نیزامی له سه‌رانسه‌ری شاری زاهیدان دا جێگیر كراون و شاره‌كه به ته‌واوی میلیتارێزه كراوه. وێڕای ئه‌و كه‌ش و هه‌وا ئه‌منیه‌تیه، خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ ڕێپێوانی بێده‌نگی خۆیان به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد به‌ڕێوه برد و به‌و شێوه‌یه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری کۆماری ئیسلامی نیشان دا.