له گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به دانووستانه‌كانی ده‌وحه‌ی قه‌ته‌ر، گرووپه‌كانی چالاك له بواری مافی ژنان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به وتوووێژ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی تالیبان و ئه‌گه‌ری به‌فرمی ناسینی ئه‌و گرووپه تیرۆریستیه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای جیهانیه‌وه، خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنانی ئه‌فغانستانی له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مریكا، سویس، یۆنان، پاكستان، ئه‌فغانستان، فه‌ڕانسه،برزیل، ئاڵمان و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ئورووپایی دژبه پێشێلكردنی مافه‌كانی ژنان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی تالیبان و بایه‌خ نه‌دانی كۆمه‌ڵگای جیهانی به باروودۆخی ژنانی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد. ژنانی به‌شدار له‌و چالاكیانه ڕایانگه‌یاند: “له حاڵێكدا حكوومه‌تی تالیبان مافی ژنان به ئاشكرا پێشێل ده‌كات، كۆمه‌ڵگای جیهانی هه‌وڵه‌كانی خستۆته گڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حكوومه‌ته تیرۆریستیه به فه‌رمی بناسێنێت.