ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، به هه‌زاران كه‌س له شاره‌كانی ئاڵمان و له‌هستان له ڕێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری له ژێرناوی “ئاشتی و هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئۆكراین“، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست درێژه‌كێشانی ئه‌و شه‌ڕه و گیان له ده‌ستدانی سه‌دان كه‌سی مه‌ده‌نی ڕاگه‌یاند و خوازیاری ڕاوه‌ستانی هێرشه‌كانی ڕووسیه بۆ سه‌ر ئه‌و ڵاته بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له ٢٠ هه‌زار كه‌س له كونسێرتێكی مۆسیقایی به ناوی “ده‌نگی ئاشتی” له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی “بڕاندنبۆرگ“ی بڕلین به‌شدارییان كرد و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاوه‌ستانی شه‌ڕ بوون. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی “هامبوورگ“، “موونیخ“، “دێرسدن” و “ماینتس” به هه‌زار كه‌س دژی شه‌ڕ دروشمیان وته‌وه و له وڵاتی له‌هستان، چالاكانی ئاشتی ڕێگای هاتووچۆی بارهه‌ڵگره‌كانیان داخست و ڕێگه‌یان نه‌دا سه‌فێكی ٤٠ كیلۆمتری له كامیۆنه‌كانی سه‌ر سنووری له‌هستان بۆ نێو خاكی بیلاڕووس تێپه‌ڕ بن.