ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له شاره‌كانی ڕۆم، میلان، تۆرنتۆ، مۆنتڕاڵ، به‌ڕلین، پاریس و ستۆكهۆڵم به مه‌به‌سه‌تی پشتیوانی له شۆڕشی گه‌لانی ئێران و مه‌حكووم كردنی ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به سه‌دان كه‌س له شاره‌كانی ڕۆم و میلان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و ئێرانیان له تۆرنتۆ و مۆنتڕاڵی كانادا له دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسیان به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوون، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له چالاكانی فمێنیست له شاری پاریس دژبه سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ژنان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه كۆبوونه‌وه و له شاری ستۆكهۆڵم ئێرانیان له شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی تۆبێل كۆبوونه‌وه و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رزكرده‌وه.