کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕێپوانی ناڕه‌زایی ماڵدزراوانی شیركه‌تی ڕه‌زایه‌ت خودره‌و له‌ قه‌زوێن

ڕێپوانی ناڕه‌زایی ماڵدزراوانی شیركه‌تی ڕه‌زایه‌ت خودره‌و له‌ قه‌زوێن

ڕۆژی هه‌ینی ٢ی خه‌رمانان، ماڵدزراوانی شیركه‌تی ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌وی قه‌زوێن بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ قه‌ره‌بوو نه‌كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێپێوانیان كرد.

محه‌ممه‌دڕه‌زا غه‌فاری، ئه‌ندامی سپای پاسداران و به‌رپرسی شیركه‌ته‌كانی ته‌راوه‌ت نۆوین و ڕه‌زایه‌تی خودڕه‌و له‌ شاری قه‌زوێن، به‌ بیانووی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی بیانی پاره‌یه‌كی زۆری له‌ خه‌ڵك وه‌رگرتووه‌. ناوبراو نه‌ك ئۆتۆمبێلێكی هاورده‌ نه‌كردووه‌ به‌ڵكوو دارایی خه‌ڵكیشی تاڵان كردووه‌ و ئێستا وڵامده‌ره‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ماڵدزراوان نییه‌. له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا، ماڵدزراوانی ئه‌و دوو شیركه‌ته چه‌ندین جار له‌ شاره‌كانی تاران و قه‌زوێن خۆپێشاندانیان كردووه‌ به‌ڵام هیچ ناوه‌ندێكی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی بایه‌خی به‌ داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌.