ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی به‌فرانبار، به‌دوای بانگه‌وازی دایكانی قوربانییانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر بۆ ڕێزگرتن له یادی ئه‌م ئازیزانه له ڕێكه‌وتی ٥ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییان و بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه له شاره‌كانی، بێهبه‌هان، شهریار و یهزدانشاری ئیسفه‌هان، به ئاماده بوون له سه‌ر گڵكۆی ڕۆڵه‌كانیان ڕێزیان له یادیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كاتژمێر ٢ و ٣٠ ده‌قیقه‌ی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ڕێوڕه‌سمی چله‌مین ڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “محهموود و مێهرداد ده‌شتی نیاز” له گۆڕستانی زۆلفه‌قاری له ئیسلام ئابادی بێهبهها به‌ڕێوه‌چوو. له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، سه‌ره‌ڕای ئاماده‌بوونی بنه‌ماڵه‌ی ده‌شتی نیاز، به‌سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی شاری بێهبه‌هانیش به‌شداریی ڕێوهڕهسمهكهیان كردبوو. هاوكات له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی شه‌هریار، ڕێوڕه‌سمی ڕێزگرتن له چله‌ی “عه‌لیڕه‌زا نووری” كه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به ده‌ستی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكردبوو، به‌ڕێوه‌چوو. شایانی باسه، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه، ئاماده‌بووان له لایه‌ن هێزه‌كانی گاڕدی تایبه‌ت و هێزی ئینتزامی و لیباس شه‌خسییه‌كان به‌وردی چاودێری ده‌كران. هه‌روه‌ها ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی به‌فرانبار، ڕێوڕه‌سمی ڕێزگرتن له یادی “ساسان عه‌یدی وه‌ند” به ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێكی زۆر له خه‌ڵكی یهزادانشاری ئیسفه‌هان و بهختیارییهكانی دانیشتووی ئه‌مشاره به‌ڕێوه‌چوو. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه، لانیكه‌م ١١ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش له ڕێوڕه‌سمی ڕێزگرتن له یادی “پوویا به‌ختیاری” له به‌هشت سه‌كینه‌ی شاری كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ئه‌مه له كاتێكدایه كهههتا ئێستا له چاره‌نووسی ئه‌م كه‌سانه هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.