كابینه‌ی ئه‌منییه‌تی ئیسرائیل به سه‌رۆكایه‌تی “بنیامین نێتانیاهوو” ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٣٠ی گوڵان، به دوای ١١ ڕۆژ شه‌ڕ، ئاگربه‌ستی یه‌ك لایه‌نه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌ماس په‌سه‌ند كرد.
هاوكات رێبه‌رانی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی پێكه‌وه ڕێكه‌وتن له سه‌ر ئه‌م ئاگربه‌سته و هه‌واڵه‌كه‌ی له لایه‌ن ده‌فته‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیله‌وه پشت ڕاست كرایه‌وه. به پێی هه‌واڵی میدیاكانی ئیسرائیل، كابینه‌ی ئه‌منییه‌تی ئه‌و ولاته ڕایگه‌یاندووه كه هه‌ر جۆره ڕاكێت و مووشه‌كێك به دوای ڕاگه‌یاندنی ئاكربهست ئاراسته‌ی خاكی ئیسرائیل بكرێت به تووندترین شێوه وڵامی ده‌ده‌نه‌وه. شایانی باسه كه له ماوه‌ی ١١ ڕۆژ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس لانیكه‌م ٢٣٢ فه‌له‌ستینی و ١٢ ئیسرائیلی گیانیان له ده‌ست داوه.