ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٥ی مارس، گه‌شتی هاوبه‌شی ڕووسیه و توركییه له پارێزگای ئێدله‌ب ده‌ستیپێكرد. له ڕۆژی ١٥ی ڕه‌شه‌ممه‌دا، ئه‌ردۆغان بۆ دیدار له‌گه‌ڵ پووتین ڕۆیشتبووه مسكۆ تا ڕێگاچاره‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌یكه پێی ده‌وترێ قه‌یرانی ئێدله‌ب، بدۆزنه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م جار نه‌بوو كه پووتین و ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر سووریه له‌گه‌ڵ یه‌كتر دیدار و چاوپێكه‌وتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئه‌وان به بۆنه و ناوی جۆراوجۆره‌وه له ماوه‌ی یه‌ك دوو ساڵی ڕابردوودا كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتری بووه. وتووێژی “ئاستانه” به به‌شداریی كۆماری ئیسلامی، وتووێژه پێنج لایه‌نه‌كان به به‌شداری سێ ده‌وڵه‌تی ئۆرووپایی واته ئاڵمان و فه‌ڕانسه و ئینگلیس، وتووێژه‌كانی سووچی و سه‌ره‌نجام وتووێژه‌كان له ژێنۆ، نموونه گه‌لێكن له‌و دانیشتن و چاوپێكه‌وتنانه. له هه‌مووی ئه‌و وتووێژانه‌دا ڕایانگه‌یاند كه به ڕێكه‌وتن گه‌یشتوون و ڕێگاچاره‌یه‌كیان بۆ كۆتایی هێنان به قه‌یران و ئاڵۆزیی له سووریه دۆزیوه‌ته‌وه. به‌ڵام هه‌موو جارێ له سه‌ر عه‌رزی واقع، واته له جێگایه‌ك كه تێیدا چه‌كه‌كان بوونه‌ته زمانی لێدوان و هاوسه‌نگیی هێز چاره‌نووسی نه‌به‌رده‌كان دیاری ده‌كات، ئیتر ڕێكه‌وتنه‌كانی سه‌ر كاغه‌ز، ده‌ور و نه‌خشێكی وایان نامێنێ.
ئه‌مجاره‌یان ڕاگه‌یه‌ندرا كه پاش چاوپێكه‌وتن و ڕێكه‌وتنه‌كانی نێوان پووتین و ئه‌ردۆغان و دیتنه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌كی هاوبه‌ش، ورده‌كاری به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ڕێكه‌وتنه‌كانی نێوان به‌رپرسانی نیزامیی دوو وڵاته‌كه داده‌ڕێژرێت. له ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ی رابردوودا، چه‌ندین وتووێژ له نێوان وه‌زیری دیفاعی توركییه و هه‌یئه‌تی نیزامیی ڕووسیه له ئانكارا ئه‌نجام درا و پاشان ڕاگه‌یه‌ندرا كه كریدۆرێكی ئه‌منیه‌تی به درێژایی ١٢ كیلۆمیتر له باكوور و باشووری ڕێگای “ئێم چوار” ساز بكرێت. ئه‌گه‌رچی له ڕێكه‌وتننامه‌ی نێوان پووتین و ئه‌ردۆغاندا باسی ئه‌وه كراوه كه هه‌ر دوو لا ” به پاراستنی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ریی خاكی سووریه پێبه‌ندن” به‌ڵام هێشتا جه‌وهه‌ری ئیمزاكانی سه‌ر ڕێكه‌وتننامه‌كه ویشك نه‌ببۆوه كه ئه‌ردۆغان پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له ڕووسیه، له ئانكارا وتی “ئه‌گه‌ر له ئێدله‌ب كه‌مته‌رخه‌می بكه‌ین، لووله‌ی چه‌كه‌كان به‌ره‌و ئێمه ده‌سووڕێن” و ده‌بینین كه ئه‌و ڕسته‌یه چه‌نده وه‌ك ڕسته‌كه‌ی سه‌رانی كۆماری ئیسلامی ده‌چێت كه وتبوویان ” ئه‌گه‌ر له دێمێشق شه‌ڕ نه‌كه‌ین، ده‌بێ له تاران شه‌ڕ بكه‌ین“. ده‌ستبه‌جێ دوای دیداری ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ پووتین، هه‌ر له ڕۆژی ١٥ی ڕه‌شه‌ممه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له وتووێژێك له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێراندا ڕایگه‌یاند كه “توركییه، وه‌ك یه‌كگرتووی ئه‌مریكا له ناتۆ له به‌رامبه‌ر مه‌ترسیه‌كانی ئه‌سه‌د، ڕووسیه و ئێران، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له خۆی دیفاع بكات“.
كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه له‌و وتووێژانه‌دا حیسابیهكان بۆ نه‌كراوه، زۆر لێی ڕازی نین. له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “ناوه‌ندی ڕاوێژكاریی كۆماری ئیسلامی” كه به ڕواڵه‌ت شاخه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی سپای قودسی له سووریه، پێ ده‌وترێ، له به‌یانیه‌یه‌ك دا توركییهی بانگهێشتی گرتنه‌به‌ری “هه‌ڵسووكه‌وتێكی عاقڵانه” كردووه و داوای له توركییه كردووه كه به پێی ” به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی” بڕواته به‌ره‌وه. گۆیا كۆماری ئیسلامی خۆی كه ملیاردها دۆلاری له سفره‌ی خه‌ڵك به تاڵان بردووه و خه‌رجی سووریه‌ی كردووه، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی ئێران دابووه. هه‌واڵنێریی ته‌سنیمی سه‌ربه سپای پاسداران یه‌ك ڕۆژ پاش دیداری پووتین و ئه‌ردۆغان باسی له “كاتی بوون“ی ڕێكه‌وتننامه‌ی نیوان ڕووسیه و توركییه كردووه و نووسیوێتی” هیچ هیوایه‌ك به به‌رده‌وام بوونی نییه”. هه‌ر ئه‌وه‌ش نیشانی ده‌دا كه كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای به‌فیڕۆدانی ملیاردها دۆلار له گیرفانی خه‌ڵكی ئێران، یه‌كێك له دۆڕاوه سه‌ره‌كیه‌كانی قه‌یرانی سووریه‌یه.
به‌ڵام بۆ ئه‌ردۆغان مه‌سه‌له‌كه به شێوهیهكیتره. ئه‌و چه‌ندین ساڵه كه له‌سه‌ر پێكهێنانی ناوچه‌یه‌كی ئه‌من له باكووری سووریه و كۆچ پێكردنی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه و له‌وه‌ش گرینگتر له‌ناوبردنی ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕۆژئاوا، ده‌ستی داوه‌ته هه‌موو جۆر كرده‌وه‌یه‌ك. ئه‌ردۆغان هیچ به‌لاشیه‌وه گرینگ نه‌بووه كه بۆ ماوه‌یه‌ك ببێته پشتی جه‌بهه‌ی لۆژستیكیی ڕه‌وته تیرۆریسته ئیسلامیه‌كانی سووریه. ئه‌و چه‌ندین جار داوای له هاوپه‌یمانه ناتۆییهكانی كرد كه له شه‌ڕی داگیركارانه‌ی خۆی له سووریه پشتیوانی بكه‌ن. دوایین جار زیاتر له دوو حه‌فته له‌مه‌وبه‌ر، كاتێك كه لانیكه‌م سی كه‌س له سه‌ربازه‌كانی توركییه له جه‌ره‌یانی پێشڕه‌وی ئه‌رته‌شی سووریه‌دا كوژران، ئه‌و دیسان هه‌ڕه‌شه‌ی له ئۆرووپاییه‌كان و له هاوپه‌یمانه ناتۆییهكانی كرد كه ئه‌گه‌ر له ستراتێژی شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌و له سووریه پشتیوانی نه‌كه‌ن، سنووره‌كان به‌ره‌وڕووی په‌نابه‌ران ده‌كاته‌وه كه ڕوو بكه‌نه وڵاتانی ئۆرووپایی. دوای ئه‌وه‌یكه به‌وه‌ش جوابێكی وه‌رنه‌گرت، كایه قیزه‌ونه‌كه‌ی به ڕه‌وانه كردنی په‌نابه‌ران به‌ره‌و وڵاتی یوونان ده‌ستپێكرد. ئه‌ردۆغان ته‌نانه‌ت ڕۆیشت بۆ برووكسێل و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆمیسیۆنی یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ناتۆ دیداری كرد به‌ڵام له‌وه‌شدا ده‌ستكه‌وتێكی وای نه‌بوو. له ڕاستیدا، ده‌وڵه‌تانی ئۆرووپایی نه ته‌نیا له‌سه‌ر ستراتێژیهكهی ئه‌و هه‌ڵوێستێكی یه‌كسانیان نییه، به‌ڵكوو له‌وه‌ش واوه‌تر، هه‌ركامیان به‌شوێن ئامانجی جۆراوجۆره‌وه‌ن له ناوچه‌كه.
گه‌شتی هاوبه‌شی ڕووسیه و توركییه له ڕۆژێكدا ده‌ستیپێكرد كه ڕێك ٩ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئاخێزی خه‌ڵكی سووریه دژبه دیكتاتۆری به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ڕێكه‌وت. به‌ڵام ئه‌م ئاخێزه به كه‌مڕه‌نگ بوونه‌وه‌ی حزووری خه‌ڵك تێیدا، بوو به مه‌یدانی ڕه‌قابه‌تی زلهێزه ئیمپریالیستیهكان و هێزه‌كانی ناوچه‌كه و بوو به مه‌یدانی جه‌وله‌ی گرووپه تیرۆریسته ئیسلامیه‌كان و مه‌یدانی شكڵ گرتنی هاوپهپمانێتی جۆراوجۆر، كه ئامانجی زۆر جیاواز، ئه‌وانی له ده‌وری یه‌كتر كۆكردبۆوه. له‌و ٩ ساڵه‌دا لانیكه‌م نیو ملیۆن ئینسان كوژران و نزیك به هه‌شت ملیۆن كه‌س ئاواره‌بوون. له ئێستاشدا زۆربه‌ی شاره‌كانی وڵاتی سووریه وێران بوون و سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی ئه‌و ٩ ساڵه هێشتا له باكووری ڕۆژئاوای ئه‌م وڵاته شه‌ڕی نیابه‌تی هه‌روا به‌رده‌وامه.
به ڕۆیشتنه ده‌ره‌وه‌ی به‌شێك له هێزه نیزامیه‌كانی ئه‌مریكا له سووریه و جێگیربوونی به‌شێكیان له سنووری سووریه و عێراق، ده‌توانین به ڕاشكاوی بڵێین كه ده‌ورانی پاش ئه‌مریكا له سووریه ده‌ستیپێكرد. به ڕوونی دیار بوو كه ئه‌م ڕۆیشتنه ده‌ره‌وه‌یه، هه‌م قه‌یرانی سووریه ده‌باته قۆناخێكی نوێوه و هه‌م كاریگه‌ریی به‌رچاویش له‌سه‌ر جوگرافیای سیاسیی ناوچه‌كه داده‌نێ. به ڕۆیشتنه ده‌ری ئه‌مریكا له سووریه و پێشڕه‌وی ئه‌رته‌شی توركییه به نیشاندانی گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مریكا، بوو به‌هۆی ئه‌وه‌یكه ڕووسیه و توركییه ببنه ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی ده‌وره‌ی نوێی قه‌یرانی سووریه. به‌ڵام له ئێستادا ده‌توانین بڵێین كه ڕژیمی دیكتاتۆریی ئه‌سه‌د تا ڕاده‌یه‌كی زۆر سه‌قامگیر بووه و پرسی بژارده‌یه‌كی دیكه له جیات ئه‌م ڕژیمه، له ده‌ستووری كاردا نه‌ماوه. له‌و ماوه‌یه‌دا به پێشڕه‌ویی ئه‌رته‌شی سووریه به پشتیوانیی ڕووسیه، ده‌ركه‌وتووه كه له لایه‌كه‌وه ڕووسیه بووه‌ته هێزێك كه مۆری خۆی له‌سه‌ر هه‌موو گۆڕانكاریه‌كی جوگرتافیایی سیاسیی ناوچه‌كه ده‌دات و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به شكستی داعش و پاشه‌كشه پێكردن به باقیی ڕه‌وته تیرۆریسته ئیسلامیه‌كان، ئه‌ردۆغانیش تا ڕاده‌یه‌كی زۆر توانای مانۆڕدانی خۆی له‌ده‌ست داوه. له‌ئێستادا ته‌قه‌لاكانی ئه‌ردۆغان بۆ پاراستنی پێگه‌ی خۆی له ئێدله‌ب، له ئاواته‌كانی ئه‌و بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی ئیمپراتووریی عوسمانی، یه‌كجار دوورن. له وتووێژه‌كانی حه‌فته‌ی ڕابردوودا ده‌ركه‌وت كه ئه‌وه ده‌وڵه‌تی ڕووسیه‌یه كه ناوه‌رۆكی سه‌ره‌كیی ڕێكه‌وتنامه‌كه دیاری ده‌كات. تا ئه‌و جێگایه‌ی كه به كۆماری ئیسلامیش ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێویسته بوترێ كه ئه‌م ڕژیمه ده‌مێكه بۆته مۆره‌یه‌كی پله چهندۆم له گۆڕانكاریه‌كانی سووریه‌دا.
به‌ده‌ر له هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی وا له ده‌ستپێكی گه‌شته هاوبه‌شه‌كه‌وه ده‌ستیپێكرد، تا كاتێك كه هێزه تیرۆریسته ئیسلامیه‌كان له ئێدله‌ب حزووریان بێت و هێزه‌كانی توركییه له‌و ناوچه‌یه‌دا جێگیر بێت، قه‌یرانی سووریه كۆتایی پێنایه. بێ گومان، ئه‌گه‌ر ئه‌زموونی پێشكه‌وتنخوازانه‌ی ڕۆژائاوا توانیبایه‌ی ببێته به‌دیلێك بۆ سه‌رتاسه‌ری سووریه، ئه‌وكات ده‌مانتوانی هومێده‌وار بین كه مۆری كۆتایی له‌سه‌ر شه‌ڕی نیابه‌تیی و ئهوارهبوونی ملیۆنان كه‌س له سووریه بدرێت و ده‌ستپێكێك بێت بۆ سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك دژبه دیكتاتۆریی به‌شار ئه‌سه‌د.