ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێككه‌وتوون بۆ ئه‌وی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌ریم بۆ به‌نده‌ری جه‌یحانی توركیا سه‌ر له‌نوێ ده‌ست پێ بكاته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكرانه‌وه. شایانی باسه كه فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به توركیا پاش بڕیاری دیوانی نێوده‌وڵه‌تی دادگوسته‌ری كه مه‌قه‌ڕه‌كه‌ی له شاری پاریسی فه‌ڕانسه‌یه ڕاگیرابوو و دادگا به‌رپرسیاره‌تی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی خسته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق.