حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن ڕایانگه‌یاندووه به مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕ كردنی دیله‌كانی نێوانیان له گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی سعوودی گه‌ییشتوونه‌ته ڕێكه‌وتن و ناوی هه‌ریه‌كه له “مه‌نسوور هادی” برای سه‌ڕۆك كۆماری یه‌مه‌ن و “مه‌حموود سه‌بیحی” وه‌زیری به‌رگری یه‌مه‌ن له لیستی ئه‌و دیلانه‌یه كه بڕیاره له نێوانیاندا ئاڵوگۆڕ بكرێت.
به وته‌ی “عه‌بدۆلقادر مورته‌زا” به‌رپرسی كاروباری حووسیه‌كان، گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كان به چاودێری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجام ده‌گرێت و بڕیار وایه ١٤٠٠ زیندانی حووسی له به‌رانبه‌ر ٨٢٣ زیندانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی سه‌ربازی به سه‌رۆكایه‌تی عه‌ره‌بستان له نێوانیاندا ئاڵوگۆڕ بكرێت. جێگای ئاماژه‌یه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی به سه‌رۆكایه‌تی عه‌ره‌بستان پشتیوانی ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی حه‌وت ساڵی ڕابردوو له‌گه‌ڵ حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن كه كۆماری ئیسلامی پاڵپشتیان لێوه ده‌كات له شه‌ڕدان.