ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی ڕه‌شه‌مه، میدیاكانی كۆماری ئیسلامی هه‌واڵی ڕێككه‌وتنی نێوان ئێران و عه‌ره‌بستانیان به مه‌به‌ستی دستپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و عه‌ره‌بستان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتوون كه سه‌فاره‌ت و نوێنه‌رایه‌تیه‌كانیان له هه‌ردوو وڵات بكه‌نه‌وه و په‌یوه‌ندیه‌كانیان له بواره‌كانی دیپلۆماسی، ئابووری، وه‌رزشی، بازه‌رگانی، زانیاری و فه‌رهه‌نگی بگه‌یه‌ننه ئاستی پێشوو. شایانی باسه كه وتوووێژه‌كان پاش سه‌فه‌ری “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” بۆ چین و نێوانگیری ئه‌و وڵاته ده‌ستیپێكرد و له ڕۆژانی ڕابردووش‌دا “عه‌لی شه‌مخانی” ده‌بیری شۆرای ئه‌منیه‌تی میللی” له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستان له شاری پكه‌نی چین كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه بردبوو.