کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێككه‌وتنی ئه‌منی له‌ نێوان عێراق و ئێران سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات

بەپێی زانیارییەکان، ئێران لەڕێگەی “قاسم ئەعرەجی” راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراقەوە، یەکێتی و پارتی ئاگادارکردووەتەوە کە بارەگای ئەو حزبانە دابخەن و چەک بکرێن و هەمویان، لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان لەیەک کەمپ دا لە سنوری سلێمانی و هەولێر کۆبکرێنەوە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێشنیار کراوە، سێ کەمپ دروستبکرێت، یەکێکیان لە سلێمانی و دوانیان لە سنوری هەولێر و هەردوولا رازیبون بەپێشنیارەکەی ئێران، بژاردەی دووهه‌م ئەوەیه‌ کە ئەو هێزە کوردییانە رەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێن و لە کەمپێک جێگیربکرێن. “قاسم ئەعرەجی” راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، پێش سەردانەکەی بۆ ئێران سەردانی هەرێمی كوردستانی کرد و دواین بۆچون و ئامادەیی دوو حزبەکەی هەرێمی وەرگرت و هەفتەی رابردوو گەیاندیە بەرپرسانی ئێران. هاوکات، هەریەکە لە چەند بەرپرسێکی ئەمنی یەکێتی و “رێبەر ئەحمەدی” وەزیری ناوخۆ و نوێنەری پارتی لە رێککەوتنە ئەمنیەکە لەگەڵ ئێران، چەند جارێک بە نهێنی لەگەل بەرپرسانی ئێران لەو وڵاتە کۆبونەتەوە. بەپێی زانیارییەکان، ئێران لەبەرامبەردا بەڵێنی راگرتنی تۆپباران و بۆردومانی ناوچەکانی هەرێمی بە بەرپرسانی باڵای عێراقی داوە.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی زێڕی قۆڵقۆڵه‌ له‌ سه‌قز

-

درێژه‌ی گوشاری ناوەندە ئه‌منیه‌كانی سه‌قز بۆ سەر بنەماڵەی “ژینا ئەمینی”

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری كامیاران

-

بانگهێشتی “به‌هار زه‌نگی به‌ند” بۆ دادسه‌رای سنه‌

-

درێژه‌ی ناڕوونی چاره‌نووسی ٨ به‌ندكراوی خه‌ڵكی بۆكان

-

گیان له‌ده‌ستدانی ٧ كه‌س له‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری هه‌رێمی كوردستان

-