به پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی شه‌ممه ٢١ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له خۆیندكاران و هاووڵاتییان له شاره جۆراوجۆره‌كان له‌وانه: مه‌شهه‌د، بابۆل و شاره‌كانی دیكه‌ی ئوستانی مازه‌نده‌ران به كۆبوونه‌وه و هه‌ڵكردنی موم، یادی قوربانییانی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی ئوكراینییان به‌رز ڕاگرت.
له شاری بابۆل، ژماره‌یه‌ك له خۆیندكاران و خه‌ڵكی ئه‌مشاره به كۆبوونه‌وه له‌به‌رامبه‌ر زانكۆی سه‌نعه‌تی نوشیروانی و هه‌ڵكردنی موم و دانانی گۆڵ و وێنه‌ی قوربانییان، یادیان به‌رز ڕاگرت. هه‌روه‌ها له شاری مه‌شهه‌د، هاووڵاتییان به كۆبوونه‌وه له حه‌ساری زانكۆی فردوسی و هه‌ڵ كردنی موم و وتنی چه‌ندین دروشم، ناڕه‌زایه‌تییان له دژی ئه‌م كرده‌وه جه‌نایه‌ت كارانه‌ی ڕژیم ده‌ربڕی.