ڕێز گرتن له‌ ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری سنه‌

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی ڕێبه‌ندان، بۆ دووهه‌مین جار به‌ بوونه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌، ڕێوڕه‌سمێك به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكوان، لاینگه‌ران و دوستانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ سه‌ر كێوی ئاویره‌ی شاری سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار ده‌ستی پێكردووه‌ و پاشان یه‌ك ده‌قیقه‌ بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیسم ڕاگیرا‌. بێده‌نگییه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی شعرێك شكێندرا. له‌ درێژه‌دا یه‌كێك له‌ به‌شداربووان له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ بارودۆخی ئێستا به‌دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و خواست و داخوازییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری له‌ به‌رامبه‌ر سه‌ركۆتی سیستماتیك و ڕێگاچاره‌كانی قسه‌وباسێكی پێشكه‌ش كرد. ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ له ‌ناو شایی و خۆشی به‌شداربوواندا كۆتایی پێ هاتووه‌. هه‌روه‌ها له‌م ڕۆژه‌دا ڕێوڕه‌سمێكی دیكه‌ له‌ شاری سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو. به‌ڕێوه‌به‌رانی سێهه‌مین ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری سنه‌، قسه‌وباسیان له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسیی ئێران و كوردستان و پێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران كرد. له‌ درێژه‌دا له‌ ڕێگای په‌یامه‌وه‌ ئه‌م ڕۆژه‌یان به‌ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌خت كردووانی ڕێگای ئازادی و یه‌كسانی پیرۆز بای كرد و ڕایانگه‌یاند تا ئاخرین هه‌ناسه‌ درێژه‌ده‌ری ڕێگای ئازیزه‌كانیانن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *