کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانی کرێکار لە شاری سەقز

ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانی کرێکار لە شاری سەقز 4

بەپێی هەواڵی گه‌یشتوو لە شاری سەقزه‌وه‌، ڕۆژی هەینی ٧ی گوڵانی ١٤٠٣، کۆمەڵێک لە کرێکاران، هەڵسووڕاوانی کرێکاری و لایەنگرانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە دوو شوێنی جیاوازدا ڕێزیان لە یەکی مه‌ی ڕۆژی جیهانی کرێکار گرت.

سەرتا کۆبوونەوەکان بە سروودی ئەنترنانسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار دەستیان پێکرد و دواتر بەشدا بووان، وێڕای بەرز ڕاگرتنی یەکی مه‌ی، ڕۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار، سەبارەت بە دۆخی جیهانی چینی کرێکار و بەتایبەت دۆخی دژواری کرێکارانی ئێران و کوردستان قسە و باسیان کرد و لەسەر یەکگرتوویی و خەباتی بەردەوامی کرێکاران لەدژی نیزامی سەرمایەداریی جەختیان کردەوە. جێگای ئاماژەیە کە کۆبوونەوەکان دوای چەند کاتژمێر بە دانی دروشم و خوێندنەوەی سروودی شۆڕشگێڕانە لە کەشوهەوایەکی هاوڕێیانە دا کۆتاییان پێهات.