ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی مهاباد هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئازادیخوازانی ئه‌و شاره له‌سه‌ر گڵكۆی ئازیزانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری له شاری مهاباد هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئازادیخوازانی ئه‌و شاره به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی قوربانیانی سه‌ركوتی خوێناوی شۆڕشی “ژینا” ڕێزیان له فیداركارییه‌كانیان گرت و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.