ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئازادیخوازان له سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان “سپێهر ئیسماعیلی” له قه‌زوێن، “ئارمان عێمادی” له مه‌روده‌شت و “پوویا به‌ختیاری” له تاران كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو مه‌راسمی ڕۆژی له‌دایكبوونی “سپێهر ئیسماعیلی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له شاری قه‌زوێن، به به‌شداری بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره له‌سه‌ر مه‌زاری ناوبراودا به‌ڕێوه‌چوو. هه‌روه‌ها مراسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ئارمان عێمادی” له بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی” له مه‌روده‌شت، وێڕای كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیتی زاڵ به‌سه‌ر گۆڕستانی عێماد ئاباد، به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌چوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی تاران به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری “پوویا به‌ختیاری” و گیانبه‌ختكردووانی هه‌ر دوو شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ و ژینا، مه‌زاره‌كانیان گۆڵباران كرد.