ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ئه‌رده‌ڵان قاسمی” له شۆڕشی “ژینا” بوو، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی كرماشان و گێڵانی غه‌رب له مه‌راسمێكدا ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌رده‌ڵان قاسمی” خه‌ڵكی گێڵان غه‌رب و دانیشتووی كرماشان، له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له حاڵێكدا سه‌رقاڵی دورشم نووسین بوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به سێ فیشه‌ك پێكرا و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، به‌هۆی قورسی برینه‌وه گیانی له پێناو ئازادی دا به‌ختكرد. ڕۆژی هه‌ینی كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی ئه‌و دوو شاره له مه‌راسمێكدا یادی ئه‌و ئازیزه‌یان به‌رز نرخاند و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن.