به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له كانی دیناری مه‌ریوان به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی گوردانی شوان چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، لاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌بی كانی دیناری مه‌ریوان به نووسینی تراكت و بڵاوكردنه‌وه‌ی له نێو شه‌قام و گه‌ڕه‌كانی شاردا، یاد و بیره‌وه‌ریه‌كانی هاوڕێیانی گوردانی شوانیان به‌رز ڕاگرت و ڕێزیان له ئازایه‌تی و بوێری ئه‌و هاوڕێیانه گرت و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له شانازیان بن.