به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه وحیزبی كۆمۆنیستی ئێران له گوندی مه‌ره‌بزان و شاری سنه له دوو ڕێوڕه‌سمی جیاجیادا یاد و بیره‌وه‌ریی هاوڕێیانی گوردانی شوانیان به‌رز ڕاگرت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به كۆبوونه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی گوندی مه‌ره‌بزان وێڕای خوێندنی شێعر و سروودی شۆڕشگێڕانه، قسه و باسێكیان سه‌باره‌ت به هاوڕێیانی گوردانی شوان و شێوه‌ی گیانبه‌ختكردنیان پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد و له‌كۆتاییش دا به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و هه‌ڵكردنی ئاڵای سوور په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه له شاری سنه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر كێوی ئاویه‌ر پیامێكی ویدیۆییان بڵاو كرده‌وه و تێدا یادی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی گوردانی شوانیان به‌رز ڕاگرت و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له شانازیان بن.