به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی به‌فرانبار، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی له‌دایكبوونی هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌د شه‌ریعه‌تی” له شاری سنه، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه و كۆمه‌ڵێك له دایكانی دادخواز له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه.
“محه‌ممه‌د شه‌ریعه‌تی” له ڕێكه‌وتی ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له شاری سنه گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد. ڕۆژی پێنجشه‌ممه كۆمه‌ڵێك له دایكانی دادخواز هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندوو له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.