ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی دیوانده‌ره به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “فوئاد سه‌واری” یادی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان به‌رزنرخاند.
“فوئاد سه‌واری” له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له شاری دیوانده‌ره به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد، ڕۆژی هه‌ینی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخواز وێڕای میلیتاریزه‌كردنی گۆڕستانی دیوانده‌ره، له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.