ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانه‌بختكردنی “عێرفان كاكایی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه مه‌راسمێكیان بۆ ڕێزگرتن له یادی به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه و دۆستانی “عێرفان كاكایی” شوێنی گیانبه‌ختكردنی ئه‌و شۆڕشگێڕه‌یان گۆڵباران كردووه و دواجار له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی كۆبوونه‌وته‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه وێڕای ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.