کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێزگرتن له‌ یادی “عێرفان كاكایی” له‌ جوانڕۆ

ڕێزگرتن له‌ یادی عێرفان كاكایی له‌ جوانڕۆ 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانه‌بختكردنی “عێرفان كاكایی” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌ مه‌راسمێكیان بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی به‌ڕێوه‌برد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ و دۆستانی “عێرفان كاكایی” شوێنی گیانبه‌ختكردنی ئه‌و شۆڕشگێڕه‌یان گۆڵباران كردووه‌ و دواجار له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی كۆبوونه‌وته‌وه‌. به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه‌ وێڕای ڕێزگرتن له‌ یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.