ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “عه‌باس شه‌فیعی” له شۆڕشی “ژینا”، به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له شاری كه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌چوو.
“عه‌باس شه‌فیعی” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی “حه‌دیس نه‌جه‌فی” به زه‌ربه‌ی باتۆمی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ختی بریندار كرا و پاشان چه‌ند به‌سیجی ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ‌كرد و دوای دوو ڕۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد. ڕۆژی شه‌ممه مه‌راسمی سالڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ئه‌و هه‌میشه زیندووه به به‌شداری بنه‌ماڵه و خه‌ڵكی ئازادیخوازی كه‌ره‌ج له‌سه‌ر مه‌زاری به‌ڕێوه‌چوو.