ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “ساڵح میرهاشمی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
“ساڵح میرهاشمی” ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له شاری ئیسفه‌هان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و له په‌روه‌نده‌یه‌كی ساخته به ناوی “خانه‌ی ئیسفه‌هان”، به تۆمه‌تی كوشتنی دوو به‌سیجی و سهرههنگێكی هێزه تایبه‌ته‌كانی ڕژیم، به موحاره‌به و ئێعدام مه‌حكووم كرا. ناوبراو له دادگا ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌د كردبوو، به‌ڵام له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت دا ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كرا. “ساڵح میرهاشمی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “سه‌عید یه‌عقووبی” و “مه‌جید كازمی” له زیدانی ئیسفه‌هان ئێعدام كران و له‌سێداره‌دانیان كاردانه‌وه‌ی به‌رینی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا.