ڕۆژی یه‌كه‌شه‌ممه ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مه‌راسمێك به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “عارف قوربانپور” له شارستانی “له‌شت نشا”ی سه‌ر به پارێزگای گیلان و “عه‌لی سه‌یدی” له شاری په‌ره‌ندی سه‌ر به پارێزگای تاران، به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو.
“عارف قوربانپور” كرێكاری بیناسازی و باوكی كچێكی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ بوو، ناوبراو ڕۆژی ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ هاوكات له‌گه‌ڵ شۆڕشی “ژینا” به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد. ڕۆژ یه‌كشه‌ممه كه‌سوكار و ئازادیخوازانی “له‌شت نشا” له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن. هه‌روه‌ها له شاری په‌ره‌ند بنه‌ماڵه و خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ له‌سه‌ر مه‌زاری “عه‌لی سه‌یدی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.