ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی به‌فرانبار، دایكی هه‌میشه زیندوو “حامد سه‌یف په‌ناهی” له ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ئیبراهیم لۆتفۆڵڵاهی” له‌گه‌ڵ دایكی ئه‌و هه‌میشه زیندووه دیداری كرد.
“ئیبراهیم لۆتفۆڵڵاهی” خوێندكار و چالاكی سیاسی خه‌ڵكی سنه، ١٦ ساڵ له‌وه‌به‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی وه‌حشیانه‌دا گیانی به‌ختكرد. ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی به كاتی شه‌و ته‌رمی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه‌یان به نهێنی به خاك سپارد تاكوو سه‌رپۆش له‌سه‌ر جه‌نایه‌ته‌كه‌یان دابنێن.