ڕۆژی هه‌ینی ٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی “ئه‌مین مه‌عرێفه‌ت” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری شنۆ، ڕێوڕه‌سمێك له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه و خه‌ڵكی ئازدیخوازی ئه‌و شاره بۆ ڕێزگرتن له یادی به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی ٣٠ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠١، “ئەمین مەعرێفەت”، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شنۆ، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا، بە فیشه‌كی جەنگی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی لە پشته‌وه پێكرا و گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری‌دا به‌ختكرد.