به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگران و دۆستانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی هاوڕێیانی گوردانی شوان، ڕێوڕه‌سمێكی شكۆداریان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، مه‌راسمه‌كه سه‌ره‌تا به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی چینی كرێكار ده‌ستی پێكردووه و پاشان یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی هاوڕێیانی گوردانی شوان و ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی ڕاگیرا و بێده‌نگیه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی كۆپڵه شێعرێك شكاوه و له درێژه‌دا یه‌كێك له ئاماده‌بووان قسه و باسێكی سه‌باره‌ت به هاوڕێیانی گوردانی شوان پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرد و وتی: “هاوڕێیانی گوردانی شوان باشترین و شه‌ریفترین كۆمۆنیسته‌كانی سه‌رده‌م بوون. ئه‌و ئازیزانه وه‌كوو ملیۆنان كۆمۆنیستی دیكه له سه‌رانسه‌ری جیهان دژبه نادادپه‌روه‌ری و هه‌ژاری سه‌پێندراو له‌لایه‌ن سیسته‌می سه‌رمایه‌داریه‌وه خه‌باتیان كرد، به‌رگریان كرد و له كاتی شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی گیانی ئازیزیان له پێناو ئامانج و ئاواته ئینسانیه‌كانیان به‌خت كرد. ئێمه ئه‌مڕۆ كۆبووینه‌ته‌وه تاكوو یادی ئازیزیان به‌رز ڕابگرین و تا هێز و توانا‌مان هه‌یه درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له شانازیان بین”. دواتر مه‌راسمه‌كه به بڵاوكردنه‌وه‌ی سروود و شێعری شۆڕشگێڕانه و له جه‌وێكی دۆستانه و پڕ له جۆش و خرۆش و هیوا به داهاتووی شۆڕشی “ژن،ژیان ئازادی”دا كۆتایی پێهات. شایانی باسه كه شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كه به شێعر، تراكت و وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران نه‌خشێندرابوو. سڵاو له تێكۆشه‌رانی گوردانی شوان. بژی سۆسیالیزم و ڕێگه‌یان پڕ له ڕێبوار بێت.