ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی فه‌سڵی و ڕۆژمۆزدی شاغڵ له پترۆشیمی دوورگه‌ی قشم به‌بۆنه‌ی هاتنی ڕۆژی جیهانی كرێكار چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پڕۆژه‌یی پترۆشیمی دوورگه‌ی قشم به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد دروشمه‌كانی “پیرۆزبێت ڕۆژی جیهانی كرێكار”، “كرێكاری ئه‌فغانستانی به‌شێك له چینی كرێكاری ئێرانه”، “نا بۆ هه‌ڵاواردن و سیته‌م دژبه كرێكاران”، “ژن،ژیان، ئازادی، نان، كار، ئابادی”، “كرێكاران به‌هه‌ر بیر و باوڕێكه‌وه یه‌كگرتوون” و “یه‌كی مه‌ی ڕۆژی یه‌كگرتوویی كرێكارانی جیهانه”یان به‌رز كرده‌وه.