به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له چالاكان و لاوانی شۆڕشگێڕی شاری سنه به بۆنه‌ی ساڵیادی گیانبه‌خت كردنی گوردانی شوان، له گویزه كویر یادی ئه‌م ئازیزانه‌یان به‌رز ڕاگرت.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی ٣٢ ساڵ له گیان به‌خت كردنی هاوڕێیانی گۆردانی شوان به نه‌سڵی نوێ و لاوانی شاری سنه ڕێبوارانی ئامانجه‌كان و ئارمانه‌كانی كۆمۆنیستی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و هاوڕێیانی گۆردانی شوان له یه‌كێك له سه‌نگه‌ره‌كانی ئه‌م گۆردانه به دانانی چه‌ندین نوسراوه وه‌ك “به‌رز و به‌ڕێز بێت یادی گۆردانی شوان، بژی ئازادی به‌رابه‌ری حكومه‌تی كرێكاری و بژی سوسیالیزم”، یادی ئازیزی گیان به‌خت كردووانی گوردانی شوانیان به‌رز ڕاگرت.