کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانكوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێزگرتن له‌ یادی “مۆقبێل هۆنه‌ر په‌ژوو” له‌ شاری بۆكان

ڕێزگرتن له‌ یادی مۆقبێل هۆنه‌ر په‌ژوو

ڕێزگرتن له‌ یادی مۆقبێل هۆنه‌ر په‌ژوو

ڕاپۆرته‌كان له‌ شاری بۆكان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ به‌شداری كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له‌ خه‌ڵك و شاخه‌وانانی شاره‌ جیاجیاكانی كوردستان، ڕێوڕه‌سمێكی بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی “مۆقبێل هۆنه‌ر په‌ژوو” له‌ به‌رده‌زه‌ردی ئه‌مشاره‌ به‌ڕێوه‌چووه‌.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەزەلوەر چالاکانی وەرزشی و مەدەنی لە کێوی “بەردەزەرد”ی شاری “بۆکان” بۆ ڕێز گرتن لە یادی شاخەوانی ناودار “موقبێل هونەر پەژوو” ڕێورەسمێکیان لەسەر گڵکۆی ناوبراو بەرێوەبرد. پێویسته‌ ئاماژه‌ بكرێت كه‌ شاخەوانانی شارە جیاجیاکانی کوردستان هەموو سالیک لە ساڵیادی “موقبێل هونەر پەژوو” بە خوێندەوەی سروود و گۆرانی ڕیز دەگرن لە لێھاتوویی و سەرکەوتنەکانی ناوبراو و یادی ئازیزی بەرز ڕادەگرن.