ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شاری گورگان بۆ ڕێزگرتن له یادی قوربانییانی كه‌وتنه خوارێ فرۆكه ئۆكراینییه‌كه، ڕێوڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه‌برد.
به‌شداربووان له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا به هه‌ڵكردنی مۆم و به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی قوربانییان، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌م كاره‌ساته هاوده‌ردیان كرد. دواتر به‌شداربووان كه به هه‌زاران كه‌س ده‌بوون، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه، هێزه‌كانی ڕژیم له ترسی په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و په‌یوه‌ست بوونی جه‌ماوه‌ری زیاتر به‌م ئێعتڕازه، هه‌وڵیانداوه كه بڵاوه به ناڕازییان بكه‌ن.