ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌مه، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له شاره‌كانی تاران، ئیسفه‌هان و لۆردگان بۆ ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی، له‌سه‌ر مه‌زاریان كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه سالڕۆژی له دایكبوونی “ئه‌میرعه‌لی مووساكازمی” له شاری تاران بوو و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و منداڵه گیانبه‌ختكردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ گۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه. هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ئیسفه‌هان و بنه‌ماڵه‌ی “ساڵح میرهاشمی” ئه‌و گه‌نجه وه‌رزشوانه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه ئێعدام كرا، ڕۆژی له دایكبوونیان له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی جێژن گرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له شارستانی لۆردگان بۆ ڕێزگرتن له یادی “كیان پیرفه‌له‌ك” و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری نه‌مامیان چاند.