چالاکانی مەدەنی شاری سنە،ئێوارەی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی گه‌ڵاڕێزان، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی ئه‌و شاره‌یان كرد و به پێشكه‌ش كردنی چه‌پكه گۆڵ، رێزیان گرت لە تێکۆشان وماندوو بوونی ستافی پزشکی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه لە بەرەنگار بوونه‌وه‌ی وایرۆسی كۆرۆنا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی شاری سنه به بۆنه‌ی ماندوو بوون و قوربانی دانی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره وه‌ك ڕێز و وه‌فایه‌ك بۆ ماندوو بوونیان، به سه‌ردانێك چوونه نه‌خۆشخانه‌ی “ته‌وحیدی” ئه‌و شاره و به پێدانی چه‌پكه گۆڵ و ده‌ست خۆشی له كارمه‌ندانی به‌شی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی وایرۆسی كۆرۆنا و چاودێری كردنی هاووڵاتییانی تووشبوو به‌و نه‌خۆشیه، ڕێزیان له ماندوو بوون و قوربانی دانی كارمه‌ندانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه گرت.