شه‌وی چوارشه‌ممه ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی پارێزگای گیلان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م كه‌مپی سووتاوی تووشبووانی مادده هۆشبه‌ره‌كانی له‌نگروود، ڕێزیان له یادی قوربانیان گرت.
به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو، كه‌مپی تووشبووانی مادده هۆشبه‌ره‌كانی له‌نگروود ئاگردرا و به‌هۆیه‌وه ٣٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ڕۆژی ڕابردوو یه‌كێكی دیكه له برینداره‌كان گیانی له‌ده‌ستدا و پۆلیسی له‌نگروود هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی تاوانباری ئه‌و ڕووداوه‌ی بڵاو كرده‌وه. به‌وته‌ی پۆلیسی پارێزگای گیلان، تاوانباره‌كه دانی به‌وه ناوه كه به‌هۆی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كه‌مپه‌كه ئاگری له ساختمانه‌كه به‌رداوه.