به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سنه، به بوونه‌ی هاتنی ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، رێوڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، ڕێوڕه‌سمه‌كه له سه‌ر یه‌كێك له چیاكانی ده‌ورووبه‌ری شاری سنه به‌ڕێوه‌چووه و به‌شداربووان به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت و وێنه‌ی هاورێیانی گیانبه‌خت كردووی ڕێزه‌كانی كۆمه‌له و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به تایبه‌ت هاوڕێ “فه‌رهاد شه‌عبانی”، مه‌راسمه‌كه‌یان ده‌ستی پێكرد و ڕێوڕه‌سمه‌كه له نێوان شایی و خۆشی ئاماده‌بووان كۆتایی پێهات.