ڕۆژی هه‌ینی ١١ی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی دێولان هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “موحسن نیازی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له دایكبوونی “موحسن نیازی” بنه‌ماڵه‌كه‌ی هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری دێولان له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت. به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه وێڕای نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ ئاواتی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.