ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆڵمۆنیستی ئێران به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵڕۆژی گیرانبهختكردنی “فواد مسته‌فا سوڵتانی”، “سدیق كه‌مانگه‌ر” و “غوڵام كه‌شاوه‌رز” ڕێوڕه‌سمێكیان له ده‌ورووبه‌ری شاری سه‌قز به‌ڕێوه‌برد و وێڕای ڕێزلێنان له‌یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ریان به‌رزڕاگرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ڕێگا و ڕێبازیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه له‌گه‌ڵ ٣٩مین ساڵیادی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، یاد و بیره‌وه‌ری ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیان كه له مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و كۆماری ئیسلامی‌دا گیانی ئازیان به‌ختكرد، ڕێزلێنا. له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌یاننامه‌یه‌ك خوێندرایه‌وه كه تێیدا هاتووه: كرێكاران، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان، زیندانیانی سیاسی، هه‌ڵسووڕاوانی زیندانی، له ئاوا ڕۆژێكدا كاتێك حیزبی كۆمۆنیستی ئێران دامه‌زرا، نوێنه‌رانی سه‌رمایه‌داری و حكوومه‌تی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی ده‌ستی دایه كۆمه‌ڵكۆژكردنی چه‌په‌كان و مرۆڤه شۆڕشگێره‌كان و لایه‌نگرانی حیزبه‌كانی دیكه، به‌ڵام نه‌یتوانی هه‌ستی خۆڕاگری و به‌رخۆدانی مێژۆیی كۆمه‌ڵه و گه‌ڵی گوردستان و ئێران دابمركێنێ و دامه‌زراندنی حێزب زه‌رووره‌تێك بۆ كه ڕێبه‌رانی ناسراومان هه‌وڵیان بۆدا. حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌رزی و نزمی زۆری تێپه‌ڕاندووه و سه‌ره‌ڕای ده‌یان كێشه‌ی وه‌كوو جیابوونه، به تێكۆشانی یارانی وه‌فاداری ئاڵای سووری به‌رزڕاگرتووه و نه‌یهێشت بڵێسه‌ی ئه‌و ئاگره سووره له دڵی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا بكوژێته‌وه و ئێسا مایه‌ی دڵخۆشیه كه سه‌راسه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌ته‌وه و داهاتوویه‌كی ڕوونی هه‌یه. (بژی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران)