به پێی هه‌واڵی بڵاوكراوه، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازاده و یه‌كسانیخواز له شاری شنۆ، به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیانی ژن، له یه‌كێك له كێوه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری شنۆ ڕێوڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه‌برد.
به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسێمه به‌به‌ده‌سته‌وه گرتنی به‌نێر به دروشمی “ئازادی ژن ئازادی كۆمه‌ڵگایه” و “پیرۆزبێت ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن”، هاتنی ئه‌و ڕۆژه‌یان له ته‌واوی ژنانی جیهان و كوردستان پیرۆزبایی كرد.