به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له كچانی شۆڕشگێڕی شاری ورمێ به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له ڕۆژی جیهانی ژن له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كچانی شۆڕشگێڕی شاری ورمێ كه ناسراون به “كچانی پرشنگی خۆر” به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد له ده‌ره‌وه‌ی شار، وێڕای ڕێزلێنان له ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، هاتنی ئه‌و ڕۆژه‌یان له ته‌واوی ژنان و كچانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌بی ئێران پیرۆزبایی كرد و دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه. به‌شداری بووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له شانازی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی بن.