به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ڕێوڕه‌سمێكیان بۆ ڕێزلێنان له ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ڕێوبرد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ژمارەیەک لە هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە مەراسمێکدا، پاش ڕاگرتنی چەن ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی هاوڕێیانی گیانبەختکردووی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، قسە و باسی چڕ و پڕیان لە سەر زەروورەتی بوونی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران وه‌كوو زه‌رفێكی گونجاو و پێوەندی لە گەڵ خەبات و جووڵانەوەی سەراسەری گەلانی ئێران‌دا كرد. هەروەها لەم مەراسیمەدا ڕێزگیرا لە یادی هاوڕێیان کاک “فواد مسته‌فا سوڵتانی” و کاک “غوڵام کشاوەرز” و کاک “سدیق کەمانگەر” کە لەم سەروبەندەدا گیانی ئازیزیان لە پێناو ئازادی و سۆسیالیزم دا بەخت کردبوو. مەراسم دوای چەند کاتژمێر بە پەیمان نوێکردنەوەی هاوڕێیان لە گەڵ ڕێبازی سووری کۆمەڵە و حیزبی کومونیستی ئێران، کۆتایی پێهات.