به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سه‌قز، ڕێوڕه‌سمێكیان بۆ پێشوازی له ڕۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، له یه‌كێك له چیاكانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، به‌شداربووان جه‌ختیان كردۆته‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ڕێبازی گیانبه‌خت كردووان و ئامانج و ئارمانه‌كانیان. ئاماده‌بووان له‌به‌شێكی دیكه له‌م مه‌راسێمه په‌یمانی خۆیان له‌گه‌ڵ ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه وحیزبی كۆمۆنیستی ئێران، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌خت كردووان، كادر و پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه، نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا كه تا گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان ده‌ست له تێكۆشان هه‌ڵناگرن.