٢٥ی نوامبر ڕۆژی جیهانیی خه‌بات دژ بە توندوتیژی دژبه ژنانه و له هه‌مان حاڵ‌دا ڕۆژی به‌رز ڕاگرتنی یاد و بیره‌وه‌ریی سێ خوشكی خه‌ڵكی كۆماری “دۆمینیكن”ه كه له لایه‌ن “ڕافائێل تروخیلۆ” دیكتاتۆری نیزامی ده‌سه‌ڵاتدار له‌م وڵاته له ساڵی ١٩٦٠ بوون به قوربانی.
ڕۆژی ٢٥ی نوامبر، كاتێك خوشكه‌كانی “میرابێل” به مه‌به‌ستی سه‌ردانی هاوسه‌ره به‌ندكراوه‌كانیان به‌ره‌و زیندان ده‌ڕۆیشتن له ڕووداوێكی هاتووچۆی له‌پێشدا داڕێژراودا گیانیان به‌ختكرد. مه‌رگی ئه‌م سێ خوشكه، ناڕه‌زایه‌تی و تووڕه‌یی گشتیی خه‌ڵكی بێزار له دیكتاتۆریی “ترۆخیلۆ”ی لێكه‌وته‌وه و سه‌ره‌نجام بوو به بزووتنه‌وه‌یه‌كی گشتیی دژبه نیزامی دیكتاتۆری و ساڵێك دواتر واته له ساڵی ١٩٦١دا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ڕووخاند. خوشكه‌كانی “میرابێل” كه به “په‌پووله‌كان” ناوبانگیان ده‌ركرد، بوون به هێمای خه‌بات و خۆڕاگریی ژنانی “دۆمینیكن” و له گه‌لێك شێعر و ئاواز و كتێبدا ستایشی ئه‌م مرۆڤانه كراوه.
بێگومان خه‌بات بۆ به‌رابه‌ریی جنسییه‌تی نه به چالاكیی خوشكه‌كانی میرابێل ده‌ستیپێكرد و نه به مه‌رگی ئه‌وانیش كۆتایی پێهات. ئه‌م خه‌باته سه‌ره‌تا له لایه‌ن ژنانی ئازارچێشتوو و سته‌ملێكراو و پاشان به هاوڕێیه‌تیی پیاوانی یه‌كسانی خواز هه‌تا به ئه‌مڕۆ درێژه‌ی بووه.
ده‌سه‌ڵاتی كرێكاریی ڕووسیه له ساڵی ١٩١٧، كه ڕۆڵی ژنان و به‌تایبه‌ت ژنانی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش له به‌سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنی چاره‌نووس ساز بوو، له یه‌كه‌مین هه‌نگاودا مافی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و یاسایی یه‌كسان له‌گه‌ڵ پیاوانی بۆ ژنان به‌ڕه‌سمی ناساند و ئه‌م كرده‌وه‌یه تا ئه‌و كات وێنه‌ی نه‌بوو. ئه‌م ده‌ستكه‌وته بوو به سه‌رمه‌شق بۆ خه‌باتی دواتری ژنان له‌پێناو وه‌دیهێنانی خواسته ئینسانی و سرووشتییه‌كانیان به یارمه‌تیی پیاوانی یه‌كسانی خواز له سه‌رتاسه‌ری جیهان.
به‌ڵام ئه‌وه‌یكه ڕۆژی ٢٥ی نوامبری وه‌ك ڕۆژی جیهانیی خه‌بات له‌گه‌ڵ توندوتیژی دژبه ژنان له حاڵه‌تی مه‌حه‌لی و كشوه‌ری هێنایه ده‌رێ و شكڵی جیهانی و نێونه‌ته‌وه‌یی پێدا، په‌یوه‌ندی به دوو فاكتۆره‌وه هه‌یه.
یه‌كه‌م: چوونه ناو بازاڕی کاری ژنان به‌شێوه‌ی به‌رین، خوێندن و چالاكیی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسی كه له پێویستیی زاتیی سه‌رمایه بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی هێزی كاری هه‌رزان و به‌رینی ژنان له‌پنێاو كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌رمایه و قازانجپه‌رستی بێبه‌زه‌یانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. داسه‌پاندنی توندوتیژیی جه‌سته‌یی، به‌شێك له‌م چه‌وساندنه‌وه و بێره‌حمییه ئابوورییه.
دووهه‌م: چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی وشیاری و خه‌باتی ژنان له هه‌موو بواره‌كانی بنه‌ماڵه، شوێنی كار و كۆمه‌ڵگا.
ئه‌م خه‌باته سه‌ره‌نجام ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی ناچار كرد تا له ٨٣مین كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی خۆیدا له ڕێكه‌وتی ١٧ی دێسامبری ١٩٩٩ی زایینی، به ٧٩ ده‌نگی ئه‌رێنیی وڵاتانی به‌شداربوو، ڕۆژی ٢٥ی نوامبر وه‌ك ڕۆژی جیهانیی نه‌مانی توندوتیژی به‌رانبه‌ر ژنان، له ڕێگه‌ی بڕیارنامه‌یه‌كه‌وه ڕاگه‌یه‌نێت. ڕاگه‌یاندنی ٢٥ی نوامبر وه‌ك ڕۆژی خه‌بات له‌گه‌ڵ توندوتیژیی به‌رانبه‌ر ژنان، به‌رهه‌می خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بانه و ئازادیخوازانه‌ی ژنان و پیاوانی بێزار له توندوتیژی ژنان و كرده‌وه‌یه‌كی گشتییه به‌رامبه‌ر به‌م دیارده دزێو و نامرۆڤانه‌یه له ئاستی جیهاندا.
توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان زامێكی چڵك كردوویه كه به‌زه‌بری په‌یوه‌ندی چینایه‌تیی پیاومه‌زن و به پشتیوانیی بێده‌ریغی مه‌زهه‌ب له جه‌سته‌ی نیوه‌ی كۆمه‌ڵگا دراوه. به پێی ئاماره‌كان ٧٠ له‌سه‌دی ژنان له جیهاندا ڕۆژانه ده‌كه‌ونه به‌ر توندوتیژی. به پێی ڕاگه‌یاندنی ڕه‌سمیی ڕێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانی، ساڵانه ٢٠٠ ملیۆن منداڵی كچی ٥ تا ١٠ ساڵ “خه‌ته‌نه” یان كه‌م ئه‌ندام ده‌كرێن و یه‌ك ملیۆن ژنیش به‌خاتری بە هۆی ئاسەوارەکانی ئەم کردەوە دزێوە گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. ئاماری خۆكوژی له‌ناو ژناندا دوو به‌رابه‌ری پیاوانه. له هه‌ر ١٢ چركه‌دا یه‌ك ژن ده‌كه‌وێته به‌ر هێرش یان به‌دڕه‌فتاری. ملیۆنان كچی لاو له پێنح قاڕه‌ی جیهاندا به بێ مافی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێنه هاوسه‌ری پیاوان. ساڵانه پتر له ٢ ملیۆن ژن له سه‌رتاسه‌ری جیهان ناچار به له‌شفرۆشی ده‌كرێن. بیست هه‌زار ژن له ساڵدا ده‌بنه قوربانیی قه‌تڵه نامووسییه‌كان.
ئه‌گه‌رچی هه‌موو ئاماره‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهان باس له توندوتیژیی بێبه‌زه‌یانه و وه‌حشیانه دژبه ژنان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به هیمه‌تی خه‌باتی وشیارانه و یه‌كگرتووانه‌ی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب، گه‌لێك ده‌ستكه‌وتی مه‌زن له پێناو به‌رابه‌ریی ژن و پیاو له هه‌موو بواره‌كاندا به‌ده‌ست هاتووه.
له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، له سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئه‌م ڕژیمه دیكتاتۆره‌وه ژنان بوون به یه‌كه‌مین ئامانجه‌كانی هێرش، و بناغه‌ی سه‌ره‌كیی ئایین و پیاوسالاری له‌سه‌ر په‌یكه‌ری ژنان دامه‌زرا. به‌ڵام ژنانی خه‌باتكار و شۆڕشێگڕ، ژنانی كرێكار و سته‌ملێكراو ، هیچكات ملكه‌چی چاره‌نووسێك نه‌بوون كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆیانی ئاماده كردبوو. فتوای ئاخونده دژه‌ژن و كۆنه‌په‌رسته‌كان كه ژنانی خۆڕاگری ناو زیندانه‌كانیان ده‌كرده ئامرازی هه‌واوهه‌وه‌سی پاسداران تا به‌وته‌ی خۆیان بە کچێنی له سێداره نه‌درێن و له به‌هه‌شتی خه‌یاڵییاندا جێگایان نه‌بێت، ده‌ركرنی به‌كۆمه‌ڵی ژنان له ناوه‌نده‌كانی كار و به‌رهه‌مهێنان و ڕوانه‌كردنیان به‌ره‌و ئاشپه‌زخانه و منداڵداری بۆ ملكه‌چبوونیان به‌رامبه‌ر به پیاوان، ڕێگری كردن له چالاكیی ژنان له بواری قه‌زاوه‌ت كه به پێی شه‌رعی ئیسلام ڕێگه‌پێنه‌دراوه، بێبه‌ری كردنیان له مافی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر و داهاتوویی ژیان و مافی ته‌ڵاق، ڕێگری كردن له سه‌رپه‌رست بوونی ژنان و پێدانی نیوه‌ی مافی میرات، بێبه‌ری كردنیان له مافی سه‌فه‌ر به‌بێ ئیزنی باوك و برا و هاوسه‌ر تا ده‌یان یاسای كۆنه‌په‌رستی مه‌زهه‌بی و دژه‌ژنی دیكه، كارنامه‌ی فاشیسمی ئیسلامییه دژبه ژنان له‌ماوه‌ی ٤٢ ساڵی ڕابردوودا. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م سته‌م و سه‌ركوتانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دژبه ژنان، هیچكات ژنانی خه‌باتكار و خۆڕاگر له ئێران ته‌سلیم نه‌بوون و له بواره جۆراوجۆره‌كانی خه‌بات، له زیندانه‌كان، تا كارخانه و مه‌زراكان، له زانكۆ تا ناوه‌نده‌كانی چاپه‌مه‌نی و مه‌دره‌سه‌كان، له به‌شداریی چالاك و به‌رین له خۆڕاگریی چه‌كدارانه له كوردستان تا حزووریان له ڕێبه‌ریی حیزب و ڕێكخراوه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، تا فڕێ دان و ئاگرتێبه‌ردانی حیجابی زۆره‌ملی، واته به‌ڵگه‌ی كۆیله‌تی و ملكه‌چبوون، تا به‌شداریی چالاكاكانه له ئاخێزه‌كانی به‌فرانباری ٩٦ و خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ و ناڕه‌زایه‌تیی مافخوازانه‌ی خه‌ڵكی خووزستان، تا به‌شداریی پڕ گوڕوتینیان له خه‌باتی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، له هه‌موو شوێنێك بۆ گه‌شتن به مافه پێشێلكراوه‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته نه‌به‌رد و تێكۆشان. له جه‌رگه‌ی ئه‌م خه‌باته‌دا، ژنانی تێكۆشه‌ری شۆڕشگێڕ و كۆمۆنیست، ده‌سه‌ڵاتی مه‌زهه‌بی و پیاوسالار و یاسا و بیروبۆچوونه‌كانیشیان له ئاستی كۆمه‌ڵگادا بردووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه ئه‌مڕۆ له باروودۆخێكدا ٢٥ی نوامبر ڕۆژی جیهانیی خه‌بات له‌گه‌ڵ توندوتیژیی دژبه ژنان به‌رز ڕاده‌گرین كه ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی هه‌روا به‌ندیخانه‌ی ژنانه. یه‌كێك له كرده‌وه دژه‌ژنه‌كانی كۆماری ئیسلامی له بواری یاساییه‌وه په‌ره‌پێدانی هاوسه‌رگیریی منداڵانی كه‌متر له ١٨ ساڵ و دایك بوونی ئه‌و منداڵانه‌یه كه خۆیان هێستا پێویستیان به ئاگالێبوونه. به پێی ڕاپۆرته‌كانی ناوه‌ندی ئاماری ئێران له به‌هاری ساڵی ١٤٠٠دا هاوسه‌رگیریی ٩ هه‌زار و ٧٥٣ كچی ١٠ تا ١٤ ساڵ و ٦ كوڕی كه‌متر له ١٥ ساڵ تۆمار كراوه. هه‌روه‌ها له‌م ماوه‌یه‌دا ٤٥ هه‌زار و ٥٢٢ كچی ١٥ تا ١٩ ساڵ ته‌مه‌نیش هاوسه‌رگیرییان كرووده. به پێی ئه‌م ئاماره له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ٩٦٩ منداڵ له دایكانی ١٠ تا ١٤ ساڵه و ٤٤ هه‌زار و ٨٩٦ منداڵیش له دایكانی ١٥ تا ١٩ ساڵ ته‌مه‌ن له‌دایك بوون. ئه‌وه‌ش له حاڵێك دایه كه ئه‌م ئاماره ته‌نیا ئه‌و هاوسه‌رگیریانه له‌خۆده‌گرێت كه له سازمانی سه‌بت و ئه‌حواڵی ئێران‌دا تۆمار كراون.
بۆ ڕێزگرتن له ٢٥ی نوامبر ڕۆژی جیهانی نه‌مانی توندوتیژی به‌رانبه‌ر ژنان، پێویسته له هه‌موو بواره‌كانی خه‌بات دژبه دیارده‌ی ژن ئازاری كه سه‌رچاوه‌گرتوو له نیزامی چینایه‌تی و پیاوسالارانه‌یه، ئه‌مڕۆژه له پانتایی وڵات و جیهاندا ببێته ڕۆژی وه‌دێهێنانی مافی به‌رابه‌ری ژن و پیاو. له كۆمه‌ڵگایه‌ك كه تێیدا ژنان وه‌ك نیوه‌ی دانیشتووانی ئازاد نه‌بن و بكه‌ونه به‌ر سته‌م و سه‌ركوت و توندوتیژیی ڕۆژانه، باسكردن له ئازادی ته‌نیا خۆفریودان و خه‌ڵك فریودانه.