ڕۆژی هه‌ینی ٤ی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌راك بۆ ڕێزگرتن له یادی مێهرشاد شه‌هیدی نژاد مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان گۆڵباران كرد.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌راك به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو سه‌ردانی گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینایان كردووه و به دانانی گوڵ، وێڕای ڕێزلێنان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه.