ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخواز هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان “میلاد مه‌عرووفی”، “غه‌فوور مه‌ولوودی” و “ئومید حه‌سه‌نی” له شاره‌كانی بۆكان و سنه، له سێ مه‌راسمی جیاجیادا ڕێزیان له یادی ئازێزانیان گرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
“میلاد مه‌عرووفی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و “غه‌فوور مه‌ولوودی” خه‌ڵكی بۆكان، ڕۆژی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران، ئه‌و دوو لاوه شۆڕشگێڕه پاش چه‌ند كاتژمێر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌وه گیانیان له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد. هه‌روه‌ها “ئومید حه‌سه‌نی” هاووڵاتی خه‌ڵكی سنه پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له مه‌راسمی چله‌ی “په‌یمان منبه‌ری”، “داریووش عه‌لیزاده”، “یه‌حیا ڕه‌حیمی” و “محه‌ممه‌د ئه‌مینی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”، به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانیان له‌ده‌ستدا و تێكه‌ڵ به كاروانی گیانبه‌ختکردوانی شۆرشی ژینا بوون.