کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی لە زیاتربوونی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و تێکچوونی ژینگە

روز جهانی محیط زیست – ملایان زن ستیز تخریب کننده محیط زیست ایران

ڕاگەیاندنەکانی ئێران باس لە دەستپێکی چوارەمین وشکەساڵی بەردەوام لە ئێران دەکەن. ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن شیرکەتی بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکانی ئێرانەوە بڵاوکراونەتەوە، نیشان دەدەن کە نزیکەی پەنجا لەسەدی ئاوی چوونە ناو بەنداوەکانی ئێران کەمبووەتەوە. بەپێیئەوئامارانەیکەلە

پارێزگاکانییەزد،هەمەدان،کرماشان،بوشەهر،سمنانوخوزستانخراوەتەڕوو،ڕێژەیبارانبارینبەبەراوردبەساڵیڕابردوو،لەنێوان١٠بۆ٣٠لەسەدکەمیکردووە. وشکەساڵی سەختی چەند ساڵی ڕابردوو، هاوکات لەگەڵ کۆمەڵێک کێشەی دیکە، کاریگەرییەکی وێرانکەری لەسەر ژیانی زۆرینەی دانیشتووانی ئێران داناوە. ئەگەرچی وشکەساڵی دیاردە و کارەساتێکی سروشتییە، بەڵام دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ٤٤ ساڵی ڕابردوودا، ئەم بابەتەی لە کێشەیەکی چارەهەڵگرەوە کردووە بە کارەساتێکی کۆمەڵایەتی. کاربەدەستانیڕژیمباسلەدووهۆکاردەکەن

سەبارەت بە کەمی ئاو: یەکەم کەمبوونی ڕێژەی بارانبارین و دووەم زۆر بەکارهێنانی ئاو لە بەشی کشتوکاڵدا. بێگومان هەردووکیان واقیعین، بەڵام تەنیا بەشێکن لەو واقیعییەتە. ئەوان گرنگترین هۆکاری کەمی ئاویان کە بریتییە لە گەندەڵیی جێکەوتوو و بەربڵاو لە ئۆرگانەکانی ڕژیم، لە پاراستنی ژینگە و بەڕێوەبردنی ئاو، لە قەڵەم خستووە. سەبارەت بە هۆکاری یەکەم، ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە چ کەسانێک بە نەزانی و قازانج پەرستی خۆیان، بوونەتە هۆی ئەوەی کە کەمی بارانبارین، ئێران لەگەڵ مەترسییەکی ئاوا بەرچاوی کەم ئاویی بەرەوڕوو ببێتەوە؟ سەرنج بدەنە دوو نموونە لە کاریگەرییە مرۆییەکان لەسەر کەمی ئاو: یەکێک لەو هۆکارانە بریتییە لە زیادەڕۆیی و بێ بەرنامەیی لە دەرهێنانی ئاوی ژێر زەویدا، کە تەنانەت بە بارانبارینیش قەرەبوو نەبووەتەوە. به پێی ئامارەکانی حکوومەت، نزیکەی یه‌ک ملیۆن بیر له ئێران بوونی هه‌یه‌ که ٧٥٨ هەزار بیریان له سەردەمی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامیدا هەڵکەنراون. له نێویاندا زیاتر له 200 هەزار بیری بێ مۆڵەت هەیە که زۆربەیان بۆ باخ و ویلای گەشتیاریی تایبەتییەکانی سەرمایەداران لە گۆشە و کەناری  ئێران بەکار دەهێنرێن. جگە لە گەندەڵی جێکەوتوو لە کۆماری ئیسلامیدا، ئەم سیاسەتە تەنانەت خزمەتی بە گەشە و پەرەپێدانی درێژماوەی کشتوکاڵیش نەکردووە. ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتی و کورتبینانە ڕێژەی بەرهەمی کشتوکاڵییان بەرزکردووەتەوە، ئێستا ئیتر شاهیدی وشکەساڵی و چۆڵکردنی گوندەکان و کەمبونەوەی بەرچاوی بەرهەمی کشتوکاڵین. بە وتەی کارناسان ڕۆڵ و کاریگەری ئەم بیرانە لەسەر دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە ناوچە دەشتاییەکانی ئێران گەلێک بەرچاو و حاشاهەڵنەگرە. جگە لەوەش ئەو بڕە ئاوەی کە لە کشتوکاڵدا بەکاردێت، بەهۆی ئەوەی لە ئێراندا زۆرتر بە شێوەیەکی نەریتی و نازانستییە، گەلێک لە ستانداردەکانی ئەمڕۆ بەرزترە و ئاودێری بە شێوەیەک دەکرێت کە بە وتەی شارەزایان، دوو لەسەر سێی ئاوەکە بەفیڕۆ دەچێت. کارناسان دەڵێن، هەڵکەندنی بێ بەرنامەی بیرەکان لە سێ دەیەی ڕابردوودا یەکێکە لە هۆکارەکانی وشکبوونی تاڵاو و دەریاچەکان. هۆکارێکی مرۆیی تر لەم بوارەدا، بریتییە لە دروستکردنی بەنداوی هەڕەمەکی و نا زانستیانە لە ئێران. تا بەر لە شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧، کەمتر لە ٣٠ بەنداو لە ئێران دروستکرابوو.

لە ئێستادا ٦٥٠ بەنداوی گەورە و بچووک لە ئێران بوونی هەیە. چاوخشاندنێک بە نەخشەی بەنداوەکانی ئێراندا، ئەوە دەردەخات کە مەبەست لە دروستکردنی بەشێکی زۆریان، بریتی نەبووە لە کۆنترۆڵکردنی ئاو و کەڵک وەرگرتنی دروست لە سەرچاوە ئاوییەکان. کەسانێکی کە لە نزیکەوە لەگەڵ سپا و قەرارگای خاتەم ئاشنان، باس لەوە دەکەن کە ئەگەر بەنداوەکان بۆ زۆربەی خەڵک و تەنانەت ژینگەش زیانبەخش و وێرانکەر بوون، بەڵام بۆ فەرماندە خاوەن هێز و دەسەڵاتەکانی سپا گرنگ بوون. چونکە دروستکردنی بەنداوەکان داهاتێکی زۆری بۆ ئەوان بووە و هیچ کەس و ناوەندێکیش نەیتوانیوە بەدواداچوون و وردبینی لە کارەکانیاندا بکات. بەنداوی گێتوەند کە لەلایەن سپای پاسدارانەوە دروستکراوە، یەکێکە لە نموونە هەرە دیارەکان. لە پرۆژەی دروستکردنی ئەم بەنداوەدا، چاوپشی کرا لە بوونی قوبە و ڕەگەی خوێ لە دەور و بەری شوێنی کۆبوونەوەی ئاوی بەنداوەکە. لە ئاکامدا دوای گرتنەوەی ئاو، شاخە خوێیەکان کەوتنە ژێر ئاوەوە و بەم شێوەیە ١٧ ملیۆن تۆن خوێ هاتە ناو بەنداوەکەوە و هەموو زەویەکانی پشت بەنداوەکەی کرد بە شۆرەکات.

کێشەی تێکچوونی ژینگە لە ئێران بە هۆی سیاسەتی تێکدەرانەی ڕژیمی ئیسلامییەوە، بۆتە قەیرانێکی جیددی و مەترسیدار بۆ ئەو وڵاتە. بەرپرسانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی، لەم ساڵانەی ڕابردوودا بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی تووندی ئەمنییەتی لە دژی چالاکانی ژینگەپارێز، نیشانیانداوە کە لە ڕوانگەی ئەوانەوە پرسی سەرەکی بریتی بووە لە بێدەنگ کردنی دەنگی ناڕەزایەتی چالاکانی ژینگەپارێز لە کۆمەڵگادا، تا بەمشێوەیە بتوانن لە بێدەنگی دا سیاسەتی قازانج پەرستانە و تێکدانی ژینگە، هەروا درێژە پێ بدەن. ئەم حکوومەتە کە گیان و ژیانی ئەمڕۆ و داهاتووی ئەم کۆمەڵگایەی بەلاوە گرنگ نییە، ناتوانێت هیچ پلانێکی ڕوون و درێژخایەنی هەبێت بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ بابەتگەلێکی وەک ڕوودانی وشکەساڵی و لێکەوتەکانی. شوێنپێی فاکتەری مرۆیی لە ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا، لە هەموو کارەساتە سروشتییەکانی وەک وشکەساڵی، لافاو، بوومەلەرزە، نەخۆشییە گواستراوەکان و هیتردا بە ڕوونی دیارە. هەربۆیە مەرجی ڕزگاربوون لە کاریگەرییە کارەساتبارەکانی ئەم بەڵایەش، بریتییە لە ڕزگاربوونە لە دەست ڕژیمی کۆماری ئیسلامی.