شه‌وانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ١٥ و ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، چه‌ندین كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی بانه، نه‌وسوود و نۆدشه كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و كۆڵبه‌رێك له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه گیانی له‌ده‌ستدا و چه‌ندین كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی نه‌وسوود و نۆدشه بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی دووشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كۆتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر بێ ئاو و خۆراك له سنووری نێوان عێراق و ئێران گیریان خوارد و چه‌ند كه‌سیان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بریندار بوون. شه‌وی سێشه‌ممه كۆڵبه‌رێك به ناوی “ئازاد سه‌تارپه‌ناه” ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “ده‌ڕه زیاره‌ت”ی سه‌ر به شاری سه‌قز، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد و كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ش به ناوی “سه‌میع خه‌لیلی” خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به‌سه‌ختی بریندار بوو. هه‌روه‌ها شه‌وی سێشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری نه‌وسوود كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و شه‌ش كۆڵبه‌ر بریندار بوون كه ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه له: “سامان عه‌زیزی” و “به‌هرام” خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆڵبه‌رێكی مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ به ناوی “مه‌تین” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نۆدشه به‌سه‌ختی بریندار كرا.